چاند

بەرهەمی زیندانیانی سیاسیی لە سویسرا نمایش دەکرێت

بەرهەمی زیندانیانی سایسیی کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی  تورکیای داگیرکەر لە شاری زوریخی سویسرا نمایش دەکرێت.

ئازادیی کۆمەڵگە

 

زیندانیانی سیاسیی کە چەندین ساڵە لە زینداندان، لەگەڵ دۆخێکی سەختدا دەست لە بەرهەمانیان هەڵناگرن، لە رێگەی خزمەکانیان بەرهەمەکانیان دەنێرنە نێو گەلەوە.

خانەوادەی فەرحان مۆردەنیز هەوڵ دەدای، هۆنراوە و تابلوکانی کە لە زینداندا دروست کراون پێشکەش خوێنەر و لایەنگرانی هونەر بکرێت، بەڵام نەک تەنها بەرهەمەکانی مۆردەنیز، بەڵکو بەرهەمەکانی پێنج زیندانی سیاسیی تری لە شاری زوریخی سویسرا پیشاندران.

لە پێشەنگاکەدا بەرهەمی زیندانیانی سیاسیی ئاینور ئەپلی، فەرحان مۆردەنیز، ئایهان کاڤاک، محەمەد بۆگاتەکین، عومەر ئوزدوراک و ساڵح ئەڕۆڵ پیشاندران. هاوکات لە پێشانگاکەدا وێنە، تابلۆ، کاریکاتۆر، هونراوە و بەرهەمی نوویسین نمیاشکران و نامەی هاوڕێیەتیی لە پیشانگاکەدا بۆ زیندانیان ئامادەکران.

هەروەها پێشانگاکە کە بەرهەمی شەش زیندانی سیاسی تێدا پیشاندەدرێت لە کۆمەڵەی کولتووریی کاتالانانی پونتۆ دی ئینجۆنترۆ، لەلایەن کۆمەڵەی تیگریس ئفراتەوە پێشان دەدرێت و پێشانگاکە تاوەکو ٣ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.

 

ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button