گۆشەی ئازد

کێن فۆبیای کوردی بەناموس و فۆبیای ئاپۆیان، هەیە؟

نیاز حامید
دەمەوێت زۆر بە کورتی ئەو دەردە لە ناو گروپە کوردی و هەرێمی و جیهان ئاماژە پێبدەم، کە بۆچی ئەوەندە لە کوردی بەناموس وهزری وتێڕامانی رێبەری گەلان ئۆجەلان دەترسن.. دەتوانم بۆ ٥ گروپ ئەو خاوەن فۆبیایانە زۆر بە کورتی ریز بکەم. ئەوانەی ترساون دەتوانن خۆیان لەناو یەک لەو پۆلینانە ببیننەوە..فەرموون:
١- ئیسلامی سیاسی.. بە رەوتی سەلەفی و ئیخوانییەوە- ئەوانە نوێنەرایەتی کەڵچەری موسڵمانێتی ناکەن، بریتین لە ئەجندای سیاسی هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان، ئێران وتورکیا و شۆڤینیستی عارەبی کە خۆی بە خاوەنی ئیسلامی توندڕۆ دەزانێت. کوردی بەناموس و هزرو فەلسەفەی رێبەر ئۆجەلان ناکۆک نییە لەگەڵ کەڵچەری زاڵی کوردەواری میزۆپتامیا بەسەر موسڵمانێتی تاکی کورد وکۆمەڵگا.داعش ونوسرە و یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی هەموویان لە رەحمی ئیخوانی موسلمینی تیرۆریست لە دایک بوون کە دورستکراوی ئینگلیزە، تەنانەت ویلایەتی فەقیە و وەهابیەت بەشێکە لەو رەوتە تیرۆریستیەن.
٢- سەرجەم هێز و لایەنە نەتەوەپەرستەکان و پانئێرانیستەکان و پانتۆرانیزم و شۆڤینیزمی عارەبی، کە زادەی دەوڵەتی نەتەوەیی فاشیزمی بەرهەمی کاپیتالیستی دوای جەنگی یەکەمی جیهانیین.. بەعسیەکان ، شاپەرستەکان، تۆرانییەکان وئەوانی دیکە. لە کوێ راسیزم هەبێت لەوێدا دژایەتی کوردی بەناموس و کوردی ئازاد و، هزرو فەلسەفەی رێبەری گەلان ئۆجەلان هەیە. نمونە زۆرە نامەوێت ئاماژەیان پێبدەم، درێژ دەبێت وتارەکە.
٣- هێز و لایەنە میللیگەرا و نەتەوەپەرستە سەرەتایی و کلاسیکییەکانی کوردیش، هەم لە باشوور و هەمیش لە رۆژهەڵات و لە پارچەکانی دیکە. ئەم جۆرە کوردە نوێنەرایەتی کوردی بێناموس و بێکەرامەت دەکەن لە پەنا کوردایەتیەوە، نوێنەرایەتی داگیرکاریی دەکەن و، دەبنە بەشێک لێی. ئەم هێلە یا گروپە سەرچەتەکانی پدک لە باشور لەلایەن داگیرکارانی کوردستان و کاپیتالیستی جیهانییەوە ئەرکدارکراون بۆ سەرپەرشتیکردنی تەواوی ئەو رەوتە شکستخواردوو وکارەساتبارە. چاو بدەنێ لە هەرێمی باشوری کوردستان چتۆ سیستەمێکی تاڵانچیی و تەسلیم بوو بەڕێوە دەچێت لە سایەی ئەو رەوتە، هەرگیز بۆ یەک چرکە لە دژایەتیکردنی رەوتی بەهێزی کوردی بەناموس و هزر ورامانی ئۆجەلان ناکەوێت. دەبینین دەیان گەریلای ئازاد بە چەکی کیمیاوی تورکان شەهید دەبن، لەو کاتەدا سەرچەتەکانی پارتی شانازیی بە دەستبەسەرادگرتنی ماسکی دژ بەو چەکە دەکەن!. ئەم ئاکارە چەپەڵە واتای قووڵی خۆی هەیە، تەواو ماهیەتی ئەو رەوتە پاشڤەڕۆ ومیللیگەراییە شکستخواردووە نیشان دەدات، باش دەزانێت لەگەورەبوونی رەوتی کوردی بەناموس، ئەوان دەمرن.
٤- گروپە چەپە دۆگما و کلاسیکییەکانیش، ئەوانیش فەلسەفەی کوردی ئازاد بۆ ژیانێکی ئازاد، بە رەقیبی خۆیان دەزانن ، دەزانن لەگەورەبوونی هزر وفەلسەفەی ئۆجەلان، لە تەفسیری کایەکانی تاک وکۆمەڵگا وژینگە، ئەوان هیچ بەدەست دەردەچن.. رێبەر ئۆجەلان دەڵێت: مارکس پشتیوانی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی لە ئەڵمانیا دەکرد، بێ ئەوەیئ گوێ بداتە گەلانی دیکە. خودی مارکسیەت لەسەر بناغەی سێرەهەندی نیوتن دامەزرا، کە دواتر دەرچوو ئەو بیردۆزە کورتهێناوە لە شرۆڤەکانی گەردوون، ماتریالیزمی دیالیکتێک، ئەوەی ئۆجەلان کردویەتی لەسەر بناغەی زانستی کوانتۆم شرۆڤەیەکی گشتگیریی کردووە، دیالێکتی نێوان ئیلمێنتە سەرەکییەکان مرۆڤ وکۆمەڵگا وگەردوونی دۆزییەوە بەیەکەوەی گرێدان، راستە ئەو زانستە نوێیە، لێ چۆن گرێی دەدەیت بە گەردوون ومرۆڤ ئەوە کاری ئۆجەلان بووە، چەپە چەپێنراو کلاسیکە زۆربڵێکان تەحەمولی ئەوە ناکەن، بۆیە دژایەتی دەکەن.
٥- دەوڵەتانی ناوچەکە (بەتایبەتی ئێران و تورکیا و ئێراق و بەناو حکومەتی هەرێمیش) و دەوڵەتانی رۆژئاوا (ئەمریکا و ئەوروپا)ش، بە شێوەیەکی گشتی دەسەلاتدارن ئەوانیش لە بۆسەن و تەحەمولی ئەو رەوتە ناکەن، چونکە لە ئازادبوونی مرڤ وکۆمەڵگا ، چیدیکە ناتوانن بەردەوام بن، هەر بۆیە دژایەتی خۆیان بۆ ئەو رەوتە بە ئاشکرا راگەیاندووە. بۆچی ئۆجەلان ٢٣ ساڵە لە زیندانە؟ بۆچی پەکەکە لە لیستی تیرۆرە؟، ئۆجەلان زیندانی کاپیتالیستی جیهانییە بۆ دەوڵەتە نەتەوەکانی خۆی ئەو کارەی کردووە،. بوڵند ئەجەوید لە ١٩٩٩ دەڵێت: نازانم بۆچی ئۆجەلانیان دەستگیرکرد؟. سەیرکە هەر لە ئێستاوە، بە سەرسوڕمانی و شۆکەوە لە گەورەیی و رادیکاڵبوونی شۆڕشی گەلانی ئێران دەڕوانن کە لە دورشمی ژن ژیان ئازادی، بەرجەستە بووە وداینەمۆی ئەو شۆڕشەیە. تورکیا سەرکوتی ئەو خۆپیشاندانانەی کرد کە بۆ پشتیوانی لە شۆڕشەکەی ئێران کران، سەرچەتەکانی پدک رێگرییان کرد لە خۆپیشاندانی ئازادیخوازان لە هەولێر. هەڵبەتە، بەهۆی ئەوەی دەوڵەتانی رۆژئاوا، کێشە و ناکۆکیان لەگەڵ رژێمی ئێراندا هەیە، بۆیە رووکەشانە پشتیوانی لەم شۆڕشەی گەلان دەکەن، بەڵام لە دوور مەودادا، رەنگبێ هەوڵبدەن ئەو شۆڕشە لەبارببەن.
لە بەرامبەر هەموو ئەو گروپانە، گەلان ئەوەتا لەسەرتاسەری جیهان دورشمی ژن ژیان ئازادی دەڵێنەوە کە بە نوێنەاریەتی کوردی ئازاد وفەلسەفەی رێبەری گەلان لە هەموو کوچە وکۆڵانەکاندا دژ بە کۆیلایەتی و نادادپەروەری هاواردەکەن.
هێلێکی گەورە و ئەستور تەواو دیار لە ناو جڤاکی نێوگەلان بەرامبەر بە هێلی بەکۆیلەکردنی ژن وجڤاک و تیکدانی ژینگەی دەسەلاتدارن، رەنگرێژکراوە، ئیدی کەس ناتوانێت بیسرێتەوە یا پێشی بگرێت.
زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

ئەمەش ببینە
Close
Back to top button