چاند

لە سویسرا شەوی هونەریی بۆ دەنگبێژان بەڕێوەچوو

ئازادیی کۆمەڵگە

 

ناوەندی ڕۆشنبیریی مەد لە سویسرا، شەوێکی هونەریی بۆ دەنگبێژان و گۆرانبیژان لە شاری باسل رێکخست.

شەوی رابردوو، هونەریی دەنگبێژان و گۆرانیبێژان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە باسل بەڕێوەچوو. دەنگبێژان شەمدین، باران بازید، دەلیل مامیش، بەرفین دەمیر، نەورۆز، حیکمەت تۆکتاش و ئۆزان پەروەر بەشدارییان لە شەوە هونەرییەکەدا کرد.

بزووتنەوەی رۆشنبیریی و هونەر ڕایگەیاندوە، چالاکییەکان لەبارەی کولتور و هونەری کوردیی بەردەوام دەبێت. لەم چوارچێوەیەدا لە ٣-٤ی کانوونی یەکەم و لە ڕۆژانی فیلمی کوردیی لە باسل، لە رۆژانی  ١٣-١٦ی نیسان بۆ هەفتەی رۆشنبیریی کورد لە باسل و لە ماوەی مانگی کانوونی یەکەمدا لە سویسرا کامپی فۆلکلۆر لەگەڵ کۆنسێرت رێکدەخەن.

https://1649452211.rsc.cdn77.org/2022/11/2022-11-06-basel-dengbejler-divani-duzenlendi_1.mp4

 

 

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button