چاند

فیلمی “نامەکانی شەنگال” باس لە ئازار و ڕزگاربوونی شەنگال دەکات

ئەکتەران و بەرهەمهێنەری فیلمی "نامەکانی شەنگال" بۆچوونی خۆیان لەسەر فیلمەکە بەم شێوەیە دەردەبڕن: "دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم فیلمەوە چیرۆکی قڕکردن و ڕزگارکردنی شەنگال پێکەوە بەبیر بهێنینەوە".

ڕوناهی نودا

 

قامیشلۆ- فیلمی “نامەکانی شەنگال”، لە بەرهەمهێنانی نوژیان لەدەرهێنانی دێرسیم زێرەڤان، لەبەردەم ئامادەبوواندا دەردەکەوێت ئامادەکارییەکانی فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستیپێکردووەو لە ١٣ی تشرینی دووەم لە ڕۆژی ئازادکردنی شەنگال نمایش دەکرێت، فیلمی نامەکانی شەنگال بیرۆکە و دراما و دیکۆمێنتی تێدایە سەرەڕای ئەوەش ئەو ئێش و ئازارانەی کە لە شەنگال و ڕزگاربووانی خەڵکی شەنگال و شەڕڤانان و دایکان کە هیوای سەرکەوتنیان لە دڵدا هەیە لە فیلمەکەدا بۆ ئامادەبووان دەردەکەوێت، لەو ڕۆڵەی کە هەیە، شەڕڤانانی ئازادی بە ڕۆحی سەرکەوتن بەشداری هەموو هەنگاوی ڕزگاریخواز دەکەن و هیوای خەڵکی ئێزدی بە ڕزگارکردنی شەنگال نوێ دەکەنەوە، فیلمەکە لە ٦ بەش پێکهاتووە و لە هەر بەشێکدا نامەیەک دەنێرێت.

چەتەکانی داعش کە بۆ هەموو جیهان تاریک بوون، تاریکی خۆیان لە شەنگال بۆ خەڵکی ئێزدی هێنا ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شار و گوندنشینانی شەنگال و بە هەزاران هاوڵاتی شەنگال کوژران و زۆربەی ژنانی شەنگال لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندران و ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە توانیان پەنا بۆ چیاکان ببەن، خەڵکی شەنگال ئەو کۆمەڵکوژییە بە فەرمانی ٧٤ەم پێناسە دەکەن هێزەکانی پەدەکە ساڵانێکە لە شەنگال بە ناوی ئاسایشی خەڵکی شەنگالەوە بەرپرسیابوون کە هەموویان لە هێرشی چەتەکانی داعش هەڵهاتوون و ئەو گەلەیان بەجێهێشت، بەڵام ١٢ شەڕڤانی ئازاد بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی شەنگال لە کۆمەڵکوژی و فەرمان بەرەو خاکی پیرۆز بەڕێکەوتن و بە تێکشکاندنی چەتەکانی داعش لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا گەلی شەنگال توانیان بە ئازادی بژین، . سەبارەت بەم فیلمە دەرهێنەرو ئەکتەرانی سەرەکی فیلمەکە تێڕوانینی خۆیان بۆ ئاژانسەکەمان بەشکرد.

“چیرۆکی شەنگال بە دەمی ژنانەوە دەوترێت”

سەفیناز ئێڤدیکۆ، ئەندامی کۆمیتەی فیلمی ڕۆژئاوا، هەروەها بەرهەمهێنەری فیلمی “نامەکانی شەنگال”، ئاماژەی بەوەدا کە نامەکانی شەنگال باسی ئەو ئێش و ئازارانە دەکات کە لە شەنگالدا ڕوویدا، ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەرەکی لە وێنەگرتنی ئەم فیلمە ناساندنی چیرۆکی خەڵکی شەنگالە، وتی: “چیای شەنگال زۆر لێژەو ساڵانێکە خاوەنداری نەکراوە لە مێژوودا ٧٤ فەرمان بەسەر خەڵکی ئێزدی دراوە شەنگال لەلایەن شەڕڤانانی کوردەوە ئازادکرا و دەرفەتی ئەوەمان هەبوو کە چیرۆکی شەنگال بگێڕینەوە، اوەڕۆکەکە لە نێوان هزر و دراما و دۆکۆمێنتاریدایە هەندێک وێنەی ڕاستەقینە لە فیلمەکەدا بەکارهێنراون, فیلمەکە لە ٦ بەش پێکهاتووە و لە هەر بەشێکدا نامەیەک دەخوێنرێتەوە کە ئەو چیرۆک و ئەزموونانەی کە ئەزموون کراون نیشان دەدات”.

“فیلمەکە لە ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگال نمایش دەکرێت”

سەفیناز ئیڤدیکۆ ڕایگەیاند کە فیلمەکە لە یادی ئازادکردنی شەنگال لە ١٣ی تشرینی دووەم لە ڕۆژئاوای کوردستان لە قامیشلۆ نمایش دەکرێت و ئاماژەی بەوەدا کە فیلمەکە لە لایەن خەڵکی شەنگالەوە گیراوە و ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە خەڵکی شەنگالن، وتیشی: “لەداهاتوویەکی نزیکدا لەچەندین شاری جیاواز نمایش دەکرێت، دەمانەوێت چیرۆکی قڕکردن و ڕزگاری پێکەوە بەبیر بهێنینەوە، ئێمە نامانەوێت فەرمانەکە لەبیربکەین و لەبیرمان بێت کە لەوڕۆژەدا شەنگال ئازادکراوە، هیچ وڵاتێک بەرگەی ٧٤ فەرمانی نەگرتووە، بەڵام خەڵکی شەنگال لەو شاخە وشکانە ٧٤ فەرمانیان تێپەڕاندووە، پێکەوە دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم فیلمەوە ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگال پیرۆز بکەین”.

لە فیلمەکەدا ڕزگاری و هیوا و ئازادی هەیە

هەروەها ڕۆزان مستەفا، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە باسی لەڕۆڵی خۆی لەفیلمەکەدا کرد کە ڕۆڵی لەم فیلمەدا شەڕڤانە، وتی: “لە کاتی شەڕی شەنگالدا وەک شەڕڤانێک لەو هەنگاوەدا بەشداریم کرد و نەهامەتی و ناخۆشی و ئازارێکی زۆرمان بینی و دوای ئەوەی شەنگال ئازاد کرا گەڕامەوە شوێنی خۆم و دوای چەندین ساڵ کە چووین بۆ فیلم، من ڕێکخراوببونی گەل و خەڵکم بینی کە زۆر دڵخۆشم کرد، من خۆم ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکەم بینی و دایکێکی خەڵکی شەنگال و شەڕڤانێکم هەبوو بەناوی عەلی، ڕۆڵی ئێمە جیاواز بوو لە یەکتر، لە نامەکەدا دایک ڕۆڵی دایکێک دەبینێت کە هیوا و باوەڕ و ڕزگاری شەنگالی هەیە، ڕۆڵی من شەڕڤانێک بوو کە لە سەرەتای جەنگەوە هەتا ئازادی لە شەنگال مایەوە هەروەها پارێزگاری لەخەڵک دەکرد، دەمانویست کار و ڕۆڵی ئەو شەڕڤانە نیشان بدەین ئەو شەڕڤانە کاریگەری زۆری لەسەر خەڵکی شەنگال هەبوو و لە سەرەتاوە تا ئازادی لەگەڵ خەڵک وەستابوو”.

“دەمانویست هاواری دایک لە فیلمەکەدا دەنگ بداتەوە”

ڕۆزان مستەفا باسی لەوە کرد کە “هەر چیرۆکێک و هەنگاوێک فەرمانێکی مێژووە” ڕایگەیاند کە هەر سیناریۆیەک بە ئازار بووە، بەڵام بۆ ئەوان سەرچاوەی هێزێکی گەورە بوو، وتی: “لە بیرم ناچێت کە یەکێک لە گەنجەکانی شەنگال کاتێک فەرمانەکە کرا، چەک بەرز دەکاتەوە و کاریگەری لەسەر ١٢ هاوڵاتی هەیە و دەیەوێت لەگەڵیان دژی چەتەکان شەڕ بکات، بەڵام شەهید دەبێت ئەم بەشە زۆر بە قورسی لە فیلمەکەدا بۆم هات، هەموو خەڵکی شەنگال لەم فەرمانەدا ئازارێکی زۆریان بینی، مرۆڤ هەمیشە دەیویست کارێکی باش بۆ ئەم خەڵکە بکات و بگاتە هەموو جیهان. هەموو چیرۆک و هەنگاوێک فەرمانێکی مێژووییەو ئێمە ویستمان لە ڕێگەی فیلمەکەوە هاواری ئەو دایکانە و ئازاری شەنگال دەنگ بداتەوە”.

سەرچاوە: ژنها

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button