دۆغان: هونەرەکەمان دەبێت زادەى خاکێک بێت کە ژیانمان پێدەبەخشێت

 

 ستۆرى: دۆیغو یەڵدز

لە ئینگلیزییەوە: F دیار عەزیز شەریف

 

تابلۆیەکانى زەهرا دۆغان لە زیندانى دیاربەکرەوە بۆ جنێڤ

لە هەر کوێیەک توانیبێتى قوماشى تابلۆکەى دەست بکەوێت، ئەو بە بەکارهێنانى بەرهەمە رووەکیەکان تابلۆیەکى لەسەر دروستى کردووە و دەستى خۆیشى فڵچەکەى بووە.

 رێکخراوى لێبوردنى نێونەتەوەیى (ئەمنیستى ئینتەرناسیۆنال) پێشانگایەکى هونەرى بۆ نمایشکردنى کارەکانى رۆژنامەوان و هونەرمەندى زیندانیکراو زەهرا دۆغان دەکاتەوە. لە رۆژى کردنەوەى پێشانگایەکە هەریەکە لە شارەدارى جنێڤ، رامى پاگانى و فاتیمە سیکى هاوشارەدارى پێشووى سوورى ئامەد تێیدا ئامادە بوون.

کارە هونەرییەکانى زەهرا دۆغان لە زیندانى دیاربەکرەوە دەگاتە ئەوروپا و تا ١٠ى دیسێمبەر نمایشەکە بەردەوام دەبێت. نوێنەرى رێکخراوى لێبوردنى نێونەتەوەیى ئیمێلى باود جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە زیندانیکردنى زەهرا دۆغان نەبوونى دیموکراسى لە تورکیا دەردەخات. دۆغان بەهۆى تابلۆکانییەوە دەستگیرکرا.

زەهرا دۆغان یەکێکە لەو دەیان رۆژنامەنووسە زیندانیکراوەى کە تەمسیلى ژیانێکى پڕ لە ئێش و ئازار دەکات لە تورکیا وەک یەکێک لە گەورەترین زیندانى بۆ رۆژنامەنووسان. زەهرا هەروەها هونەرمەندى شێوەکاریشە لە تورکیا، کە زۆربەى بەرهەمە هونەرییەکانى لەبارەى شوناس، کولتوور و بەرخۆدانى کوردییە. Taybet Inan

ئەو لە ٢٣ حوزەیرانى ٢٠١٦ لە شارى نوسەیبین-ى سەر بە پارێزگاى ماردین دەستگیر دەکرێت. ئەو تۆمەتەى کە دەوڵەت دایە پاڵى، ئەوە تۆمەتێکە بەلاى زۆر لە کوردە یاخییەکان تۆمەتێکى زانراوە و بوەتە شتێکى باو، ئەو کەسە یاخیانەى کە نادادپەروەرانە خراونەتە زیندانەوە. ئەو تۆمەتبار کرا بەوەى "ئەندامى رێکخراوێکى تیرۆریستیە" و "پروپاگەندە بۆ رێکخراوێکى تیرۆریستى دەکات". بەمانایەکى تر، ئەو بەوە تۆمەتبارکراوە کە پەیوەندى بە پارتى کرێکارانى کوردستان-ەوە هەبووە.

ئەو کاتەى کە دەستگیرکرا، زەهرا لە ئاژانسى رۆژنامەوانى ژنان (JINHA)، وەک ئاژانسێکى رۆژنامەوانى کوردیى تایبەت بە ژنان، کارى دەکرد، کە دواى ئەوەى تورکیا بارى نائاسایى دواى شکستى کودەتاکەى ١٥ تەمموزى ٢٠١٦ راگەیاند ئەو ئاژانسە هەواڵییەش داخرا.  

وەک رۆژنامەوان، هونەرمەند، ژن، و فێمینیستێکى کوردى، ئەو بەرجەستەى هەموو ئەو شتانەى کردووە کە ئاکپارتى فەڕمانڕەوا رقى لێیانە. داواکارى گشتى دەوڵەت تابلۆیەکانى زەهراى بەوە وەسف کرد کە تابلۆى "بێبەرى" نین. بەهەرحاڵ ئەوە مەعقوڵ دەبێت کە ئەو باوەڕمان هەبێت هۆکارى راستەقینەى دەستگیرکردنى زەهرا ئەوە بوو کە ئەو راپۆرتى لەسەر نوسەیبین کرد، کە لەکاتى پێکدادانى نێوان پەکەکە و هێزەکانى سوپاى تورکى، دەوڵەت قەدەغەى هاتووچۆى بەسەرداسەپاند.

لە تورکیا، ئابڵۆقەى سەربازی ئەو کاتە رادەگەیەندرێت کە هێزە چەکدارەکانى تورک شتێکیان هەیە دەیانەوێت بیشارنەوە، ئینجا ئەو شتە شاردنەوەى خاپوورکردنى تەواو شارەکان بێت یانیش گوللەبارانکردنى خەڵکى مەدەنى لەدەرەوەى دادگا، بۆیە روماڵکردنى رۆژنامەوانی لە شوێنێکى ئاوا نەک هەر وەک ئاژاوەچێتى، بەڵکو وەک تاوانیش دەبینرێت. لە ئابى ٢٠١٥ هەتا ئازارى ٢٠١٦، زیاتر لە ٦٠ ئابڵوقەى سەربازى لەلایەن هێزە چەکدارەکانى تورکییەوە راگەیاندرا، و بەگوێرەى راپۆرتى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپ)، بەلاى کەمى   ٤٨٧ مرۆڤى مەدەنى بێ چەک لە ناوچەکانى ئابڵوقەدراو بە هێزى سەربازى لەم ماوەیەدا کوژران.    

وەک لە راپۆرتەکەى هەدەپە هاتووە "سیاسەتى شەڕ کە لەلایەن حکومەتى ئاکپارتییەوە دەسپێشخەرى بۆ کرا بەلاى کەم مەرگى ٧٤٩ مرۆڤى سڤیلى لێکەوتەوە، کە لەنێو ئەم قوربانیانەدا ٩ منداڵ و ٩٦ ژن هەبوون. زەهرا بڕیاردەدات کە رووماڵى ئەو رووداوانە بکات کە بەڕاستى لەوێ روویان دەدا. بەڵام کاتێک حکومەت نەیانتوانى لەڕێى کارى رۆژنامەوانییەوە دەستیان بکەوێت، ئەوە بڕیاریاندا لەشوێنى ئەوە لەرێى کارە هونەرییەکانەوە دەستگیرى بکەن. 33

 دواجار زەهرا لەرێگەى کارە هونەرییەکانیەوە دەستگیرکرا. لەو کاتەى لەسەر زەمینەى واقیع، کاتێک سەرجەم مافەکانى مرۆڤ هەڵپەسێردرا بوو، ئەو دوودڵ نەبوو لە گوزارشتکردن لە چیرۆکە راستەقینە ئینسانیەکان لەرێى نووسین و تابلۆکانییەوە ئەو چیرۆکانەى کە لە شەڕەکە روویان دەدا. ئەم بەیەکەوەبەستنەوەیە بوو، بەیەکەوە گرێدانى حەقیقەت و هونەر، کە واى لێکرد ببێتە جێگەى هەڕەشە بۆ دەوڵەت. 

ئەو تابلۆى تایبەت ئینان، دایکى یانزە منداڵى، کێشا، ئەو ژنەى کە لەلایەن هێزە ئەمنیە قەناس بەدەستەکانەوە دەپێکرێت و لە ناوەڕاستى شەقام دەمێنێتەوە تاوەکو دەمرێت. خانەوادەکەى هەوڵدەدەن بەهانایەوە بچن، بەڵام لەلایەن بەرپرسە ئەمنیەکانەوە رێگەیان لێدەگیرێت. لە تەمەنى ٥٧ ساڵیدا، تایبەت ئینان بەم تراژیدیایە گیان لە دەست دەدات و تەرمەکەیشى بۆ ماوەى خەفت رۆژ لەسەر شەقامەکەدا دەکەوێت. 

زەهرا هەروەها وێنەى کەمال کورکوتیش دەکێشێت، ئەو خوێندکارەى زانکۆ کە لە ئاهەنگى نەورۆز لە ٢١ ٢٠١٧ لە ئامەد لەلایەن پۆلیسەوە دەستڕێژى گوللەى لێدەکرێت و دەکوژرێت. لە تەمەنى ٢٣ ساڵیدا، کورکوت کە کەسێکى مەدەنى بێ چەک بوو و هەروەها رزگاربووى دەستى ئەو هێرشە تیرۆریستیە بوو کە پێشتر دەوڵەتى ئیسلامى (داعش) لە وێستگەى شەمەندەفەرى ئەنکەرا ئەنجامى دابوو. 

زەهرا بەرهەمى نووسین و تابلۆى هەر بەتەنها لەبارەى باکوورى کوردستان نەبووە، بەڵکو ئەو بەهۆى نووسینەکانییەوە لەبارەى ژنانى ئێزیدى وەک قوربانیەکى دەستى داعش، خەڵاتى مەتین گۆکتەپەى بۆ رۆژنامەوانى پێبەخشرا. 

زەهرا لە ٩ى دیسێمبەرى ٢٠١٦ دواى ئامادەبوونى لەبەردەم دادگا ئازاد کرا، بەڵام دواتر جارێکى تر لە تەمموزى ٢٠١٧ دەستگیر دەکرێتەوە. ئەو ماوەى سێ ساڵ زیندانى بۆ دەبڕێتەوە. ئەو تاکە تاوانێکى کردبێتى یەک شتە، ئەویش ئاشکراکردنى ئەوەى کە ئەوان هەوڵیاندا بیشارنەوە: تاوانەکانى جەنگ.

زەهرا دەبێتە یەکەم کەس کە لە تورکیا بەهۆى کارى شێوەکارییەوە بخرێتە زیندانەوە. ئەو ئێستا لەودیو شیشە ئاسنینەکانى زیندانى دیاربەکر دایە. ئەو ماتریالەکانى کارى هونەری شێوەکاریى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى زیندان لێ قەدەغەکراوە، لەبەرئەوە ناچارە بۆ وێنەکێشان سوود لەو شتانە وەربگرێت کە لەوێدا لەبەردەستى دایە.

قوماشى تابلۆکەى رەنگە رووژێک لە رۆژان رۆژنامە و کۆکراوەیەک لە کاغەزەکانى بسکیوت بوو بێت. ئەو پەنجەکانى لەبرى فڵچە بەکاردەهێنێت و هەوڵدەدات لەجیاتى بەکارهێنانى رەنگیش، قاوە، هەنگوین و زەنجەبیل، میوەجات و رووەکەکان بەکاربهێنێت.   

رەنگە دەسەڵاتدارانى زیندان بتوانن زەهرا بخەنە نێو زیندانەوە، بەڵام ناتوانن هونەرەکەى کۆت و بەند بکەن.

هونەرمەندان نابێت لە دروستکردنى تابلۆ لەبارەى کوردستان و رۆژهەلآتى ناوین بوەستن. هونەرەکەمان دەبێت زادەى خاکێک بێت کە ژیانمان پێدەبەخشێت" زەهرا جارێکیان لە دیمانەیەکدا ئاواى وت. "تەنیا ژنان و هونەرمەندان دەتوانن ئەو رۆحە هەژموونخوازانە تێکبشکێنن و لەناوببەن کە رۆح گەلێکى هەژموونگەراى تینوون بۆ خوێن و چەوساندنەوە" زەهرا ئەو قسەیەى لەو شوێنەدا کرد کە تێیدا جەختى لەسەر رۆلى گرنگى بەرخودانى ژنان دەکردەوە.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕى Theregion

 

 

 

 

About The Author

Related Posts

Leave a Reply

Your email address will not be published.