چاند

هانی و جوان حاجۆ پشتگیریی گەلانی ئازادیی گەلانی ئێران ئەکەن

ئازادیی کۆمەڵگە

پشتیوانییەکان بۆ خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەتا دێت فراوانتر دەبن، بەوهۆیەوە هەر دوو هونەرمەند هانی و جوان حاجۆ پشتیوانیی خۆیان بۆ هاتنەمەیدانی خۆپیشاندەران دەربڕی.

لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا، هەردوو هونەرمەندی كورد”هانی مۆجتەهیدی و جوان حاجۆ”، پشتیوانی خۆیان بۆ راپەڕینی گەلانی ئێران بۆ ئازادیی، لەبەرامبەر بە رژێمی ئیسلامی ئێران نیشاندەدن و رایدەگەێنن؛ ئێمەش وەكو هونەرمەندان بەئەركی خۆمان دەزانین وەكو هەستێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی و مرۆڤی پشتیوانی راپەڕینی گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بكەین؛ چۆنكە هاواری گەلانی ئێران بۆ ئازادیی لەژێر درۆشمی”ژن، ژیان، ئازادیی”، هاواری ژیانێكی پیرۆز و ئازادە.

رۆژبە رۆژ راپەڕینی گەلانی ئێران كە ماوەی سی و حەوت رۆژە بەردەوامە، بەرفراوانتر دەبێت و چین و توێژەكانی كۆمەڵگەش بەشێوەی جۆربەجۆر پشتیوانی ئەو راپەڕینە جەماوەریە دەكەن.

لینکی پەیامە ڤیدیۆییەکە: https://www.facebook.com/watch/?v=1074628679909997

 

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button