ئاماده‌کرنی:باهۆز حه‌مۆ ـ بۆ سایتی ئۆپن دیموکراسی و ئه‌ن تۆڵد سیریه‌ن

له‌ ئینگلیزیه‌وه‌: سه‌رتیپ دلێر

له‌ ۱۹ی جێنیوه‌ری ۲۰۱۳دا یه‌کینه‌ی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌"، شه‌هیدبونی لاوه‌ند قامیشلۆی سه‌رکرده‌یه‌کی به‌ره‌کانی جه‌نگی له‌ سه‌رێکانی راگه‌یاند، که‌ ئه‌وکات دژی سوپای ئازادی سوریا و جه‌بهه‌تولنوسڕه‌ ده‌جه‌نگان. که‌متر له‌هه‌فته‌یه‌ک گروپی میوزیکی بۆتان، یه‌کێکه‌ له‌گروپه‌ میوزیکه‌کانی لایه‌نگری ته‌ڤگه‌ری ئاپۆیی، به‌رهه‌مێکیان ئاماده‌کرد بۆ شه‌هید بونی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌، به‌ناوی "شه‌هید لاوه‌ند".

ئه‌مه‌ کارێکی چاوەڕواننەکراو نه‌بو بۆ ئه‌م گروپه‌، که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا وه‌ڵامی ئه‌م ڕووداوه‌یان دایه‌وه، ئەم گروپە بەردەوام گۆرانی لەناو جەماوەردەچڕن، لەبارەی فەلسەفەی پەکەکە و هەروەها بەرزنرخاندنی بەرگری شەرڤانان و گەریلاکان، زۆرێک لە گۆرانیەکان لە پارادیگمای پەکەکەوە بەرهەم دەهێنرێن، تاڕادەیەک ئەمە بناغەی فیکری ئەم پارتەیە کە بەگۆرانی و ستران بەشداری کۆبونەوە جەماوەریەکان بکەن. میوزیک؛ بوەتە ئەندازیاری گشت کۆمەڵگه‌ی کوردەواری لە باکور و رۆژاڤای كوردستان و باکوری سوریا.

 

دامەزراوە میوزیکیەکانی پەکەکە

لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٠وە بزوتنه‌وه‌ی پەکەکە ئاگاداری ئەوە بوە کە میوزیک بناغەیەکی بەهێزی شۆڕش و ئایدۆلۆژیاکەیانە.  ئەندامەکانی ئەم رێکخراوە لە سەرکردەکانیانەوە تاکو ئەندامە ئاسایەکانیان گرینگیان بە ئەدەب و شیعر داوە، بۆ نمونە "سەیفخان" و "ده‌لیل دۆغان" هەریه‌ك لەمانە لە بەرەکانی جەنگ شەهید کەوتن لەکاتێکدا ئەندامی لقی سەربازی پەکەکەش "هەپەگە"بون، ئەم رێگەیە هەر بەردەوامبوە کەئەمە کولتوری ئەم پارتەیە.

دەزگاکان سیستەماتیکی هونەر و ئەدەب بەرهەم دەهێنن بۆ ئامانجی ئایدیۆلۆژی، کە بە بەردەوامی دەبێتە هۆی ئاگاداربونی کۆمەڵگه‌ی کوردی و کارتێکردن و زیادبونی پشگیری زیاتر لەم پارتە "پەکەکە"، گۆرانیەکان لە ماوەیەکی کەمدا بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر بڵاودەبنەوە کاتێک لەلایەن دەزگاکانی پەکەکە بڵاو دەکرێنەوە، لە کاتێکدا کۆمەڵگه‌ی کوردی بەشێوەیەکی گشتی هۆگری میوزیکن، کە ئەمە بە بەردەوامی سودێکی زۆری بە کۆی لایەنەکانی ئەم پارتە کردوە.

لەسەرەتای ١٩٨٢ گروپێکی میوزیکی بەناوبانگ بەرهەمهات بەناوی "بەرخودان" کە سەرەتا لە لوبنان دەستی بەکارە میوزیکیەکان کرد، کە کادیرەکانی پەکەکە لە کۆتایی ١٩٧٠وە رویان لەم وڵاتە کردبوو، لەناویشیاندا سەرکردەی ئه‌وبزوتنه‌وه‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان بونی هەبوو، ئەو گۆرانیەی کە بۆ یەکەم جار بەرهەم هات دەنگدانەوەیەکی ئێجگار زۆری هەبو لە ناو بەشە کوردیەکانی تورکیاو سوریا و ئێران و ئێراق، ئەمە بوە هۆکارێک کە بە سەدەها گه‌نج بەشداری هێڵی بەرگری سەربازی پەکەکە ببن لە چیاکانی باکوری کوردستان "تورکیا".

هەڤاڵ باهۆز یەکێک لە کادیرەکانی پەکەکە یە کە لە ئێستادا لە رۆژئاوای کوردستان سەرقاڵی کاری هونەری کولتوری و میوزیکە. ده‌بێژێ لە سەرەتای ١٩٨٠وە راستەوخۆ لەلایەن چەندەها گروپی سیاسی کوردی داوای بەشداری لێکراوە لە ناویشیاندا پەکەکە، بەڵام هەمویانی رەتکردبوۆوە.  بەڵام کاتێک گوێبیستی سترانی "وای پەکەکە رابو" راستەوخۆ بریاری بەشداری ریزەکانی پەکەکە دەدات.

لەساڵی ١٩٩٤ بۆ یەکەم جار کەناڵێکی ئاسمانی کوردی بەناوی "مه‌د تیڤی" لە بەلجیکا دەستی بەوەشان کرد کە بەهەوڵی کادیرەکانی پەکەکە و گروپی میوزیکی بەرخودان کە زۆربەیان رویان لە ئەوروپا کردبوو، کەناڵەکە بوە رێگای ناساندنی پەکەکە و ئایدیۆلۆژیاکەی، لەم رێگەیەوە لە ناو سوریا دەتوانرا گوێبیستی گۆرانیەکان ببن، بەڵام چەند هەزار میلێک لە دوری برۆکسڵ لە عامودا ی رۆژئاوای کوردستان ببوە شوێنێکی گشتی بۆ ژنان لەبەر گەرمای هاوین سەرقالی بەرهەم هێنانی گۆرانی شۆڕشگێڕی بون، پەکەکە، که‌مپینێکی کۆکردنەوەی پارەی بۆ بەڕێوەبردنی کەناڵەکە ڕاگەیاندبوو، خێزانە لایەنگرەکانی ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه‌ بە جوتیاری کاریان دەکرد بۆ ئەوەی بتوانن بەشدار بن لە خزمەت.

 

هه‌ڤاڵ بڵند، کادیری پەکەکە بە "سیریەن ئەن تۆڵد"ی راگەیاندوە، بۆ ئەو پارەیەی کە خەڵک دەیبەخشیە پارتەکە لە بەرامبەر ئەو پارەیەدا ئێمەش مارش وسترانمان بۆ دروست دەکردن، لەگەڵ ئەم کەناڵەدا، گەریلاکان رادیۆیەکی تایبەت بە خۆیان هەبوو بەناوی "جودی قەندیل میدیا" ئەم رادیۆیە لە گوندێکی بچکۆلانە لە باشوری روسیا وەشان دەکرا، لە رێگەی شەپۆلە فرێکوێنسیەکانیەوە پرۆگرام و سترانی شۆڕشگێڕی بۆ گەریلاکان دەوەشا‌ند، بەرپرسانی روسیا لە ساڵی ٢٠٠٠ رادیۆکەیان داخست لە وەڵامی داواکاریەکەی تورکیادا، دوای ئەوە سەرکردەی پەکەکە عه‌بدوڵڵا ئۆجالان دەستگیر کرا، هەڤاڵان کەلوپەلی رادیۆکەیان بە پشتی خۆیان هەڵگرتبو لە کاتێکدا لە هەوڵی ئەوە دابون بە قاچاخ بگەیەنە سەرکردایەتی لە قەندیل، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی دەستیان بەسەر کەلو پەلەکاندا گرت، لە ٢٠١٧رادیۆ تەلەفزیۆنەکانی سەر بەو بزوتنه‌وه‌یه‌ زیاتر لە ٢٠ دانەیە، لە ناویاندا " روناهی تیڤی، ستێرک تیڤی، چرا تیڤی، میوزیک میزۆپۆتامیا چەناڵ mmc، هەروەها گەریلا تیڤی و چەندەهای تر کە هەمویان پەیامی سیاسی مەسیجی شۆڕشگێرانەو ستران پەخشدەکەن.

 

هەرگیز دەست بەرداری هەڤەڵەکانت و چەک و سترانەکانت مەبە

بەشێوەیەکی زۆر جیاواز لە چیاکانی کوردستان خۆیان بۆ بەرەکانی جەنگ ئامادە دەکەن، لە دوا کاتژمێری خۆ ئامادەکردندا بۆ بەرەی جەنگ بە گوێگرتن لە میوزیکی شۆڕشگێڕی و شای و هەڵپەرکێ بەسەر دەبەن، کەئەمە دەبێتە ئیلهامبەخش و بە جۆشکردنی گەریلا جەنگاوەرەکان.

هه‌ڤاڵ رامان، گەریلایی جەنگاوەر دەڵێ: بەم شێوەیە بەرەو جەنگ هەنگاو دەنێین، رامان کە ماوەیەکی زۆر لە بەشی راگەیاندنی پەکەکە کاری کردوە لە سالی ١٩٩٠دا، بە پێی گوتەی ئەو زیاتر لە دوو سێ بەشی بودجەی پەکەکە بۆ راگەیاندن و هونەرە، بەشی هونەری پشکی شێری بەردەکەوێ، بەشێکی گرینگی میدیا بۆ پیشاندانی ژیانی رۆژانەی گەریلاکانە لە چیاکان کە بەشانێکیان چەک و بە شانێکی تر ئامێرێکی مۆسیقایه‌، ئەمە وێنەیەکی دروستکراونیە به‌ڵکو ئەمە واقیعی راستەقینەیە، چیاکان، چەقی جەنگی نێوان "هەپەگه‌"ەو سوپای تورکیایە، کە تا ئێستا بە هەزارەها لە سوپای تورکیا کوژراوە. بەڵام ئەوەی کە شتێکی دەگەمەنتری بەرهەم هێناوە، ئەو هونەرە میوزیکیە جیاوازەیە، کە لەلایەن هونەرمەندە بەهرەمەندە گەریلاکان لە بارەی ئازادیی و سرودی شۆڕشیەوە بەرهەمهیناوە.

هونەرمەندی بەناوبانگ شەهید "زیلان" لەسەرەتایی تەمەنی بیستەکاندابوو، کە سەرکردایەتی زیاتر لە ٧٠٠ گەریلای دەکرد، شەهید زیلان ئەندامی گروپی بەرخودان بوو، لە کاتێکدا زیلانی هونەرمەند لە جەنگێکی سەختدا دژی سوپای تورکیا شەهید بوو، گروپەمیوزیکیەکەی شانازیەکی گەورەی پێوەدەکەن، لە کاتێکدا تەنانەت لە بەرەی جەنگیش دەستبەرداری ستران و هەڤاڵەکانی نەبوو.

 مزگین، سترانێکی بۆ شەهید "سەفخان" ئامادەکرد.  کاتێکیش مزگێنی گەریلا و سترانبێژ شەهیدکەوت.  سترانبێژێکی تری گەریلا "شەهید هۆزان سەرحەد" سترانێکی بۆ مزگێنی گەریلا ئامادەکرد، لە کاتێکدا هۆزان سەرحەد، لە پەیمانگا هونەریەکانی تورکیا فێری تۆنە میوزیکیەکان بوو، دواتر بەشداری ریزەکانی "هەپەگە" بو لەگەڵ هاوژینەکەی، دواتر بوە کاراکتەرێکی کاریگەر لە دنیای میوزیکی پەکەکەدا، کە چەندەها سترانی بۆ شەهیدان وتوه‌.

 

کوردانی ڕۆژئاوا هەڵپەرکێ و شاییان بە میوزیکی پەکەکەیە

لە ناوەراستی هەشتاکان دوای چەندەها دەیە، ئاهەنگی نەورۆز تاڕادەیەک لە ژێردەسەڵاتی حکومەتی سوریا دەتوانرا ئەنجام بدرێ، نەورۆز بوە باشترین بۆنە بۆ کۆمەڵگه‌ی کوردیی بۆ ئەوەی بتوانن تاڕادەیەک گوزارشت لە هەست و سۆزی شۆڕشگێڕانەیان بکەن.

لە سەرەتادا زیاتر دو نەورۆز بونی هەبوو، یەکەمیان بۆ لایەنگرانی بارزانی و پارتەکەی بو ئەوەی تریشیان بۆ لانگرانی ئاپۆیی بوو. ئەوەی یەکەمیان زیاتر شێوازێکی کۆنسێرڤتیڤیانەو هێمن و بێدەنگ بوو، بەڵام ئەوەی تریان "ئاپۆییەکان" زیاتر گروتینێکی شۆڕشگێڕانەو جۆش و خرۆشێکی زیاتری هەبوو کە سترانەکان بەدڵی لاو زارۆک و بەتەمەنەکان بوو.

پەکەکە؛ چەند گروپێکی میوزیکی دروست کرد لە ناوچەکەدا، کە هەندێکیان بەشداری ئاهەنگی ماڵانیان دەکرد، بۆنمونە گروپی میوزیکی "کۆما ئاگری" لە ناوچەی عامودا بە گروپی پەکەکە ناسرابوو، دواتر پەکەکە، لە هەوڵی ئەوە دابوو کە ئاراستەی میوزیکیەکەی بگەیەنێتە دیاسپۆرا، لە کاتێکدا لە لوبنان و لیبیا پارتەکە کامپی سەربازی هەبوو.

 

 گۆرانیەکانی پەکەکە بۆ جەنگی سوریا

لە ١٩٩٩دا چارەنوسی پەکەکە لە سوریا، بەرەو کۆتای رۆیشت بە شێوەیەکی ڕێگەپێدراو لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمێ بەشار ئەسەدا، بەتایبەت دوای رێکەوتنامەی ئەدەنە کە لە نێوان سوریا و تورکیا، لە سەرەتایی ٢٠١٢دوای ساڵانێکی زۆر لە قەدەغەکردنی پەکەکە، توانیان بچنەوە ناو جەماوەر، پەکەکە لە رۆژئاڤا نەک تێکەڵی جەماوەر بوو بەڵکوو به‌ ستران و میوزیک جارێکی تر چوە ناو جەرگەی کۆمەڵگه‌کەیه‌وه‌.

 هەڤال جەمال، هاوسەرۆکی دامەزراوەی "محمد شیخۆ" بۆ هونەرو کولتور، لە قامیشلۆ دەڵیت:" ئێمە بۆ یەکەم جار سەنتەرەکەمان لە ناوچەی قودور بیک، نزیک لە قامیشلۆ کردەوە". یەکێک لە هەڤاڵەکانمان لە کاتی کردنەوەی سەنتەرەکە دا وتی:" ئێوەی هونەرمەندان پێویستە بەردەوام بۆ روداوەکان قسەتان هەبێ لە رێگەی میوزیکەوە پەیامەکانتان بە کۆمەڵگه‌ بگەیەنن".

 

کولتورو میوزیکی پەکەکە بە شێوەیەکی قوڵ چوە ناو دڵی جەماوەرەوە

لە سەرەتادا سترانە کۆنەکانی شۆڕشگێڕی پەکەکە دەوترانەوە، بەڵام دواتر جەنگ لە ناوچەی سەریکانی لە ٢٠١٢ دەستی پێکرد و بوە هۆی لە دایک بونی میوزیکێکی شۆڕشگێڕانەی نوێ. کاتێک چاو بە جیهانی میوزیکی پەکەکە دادەخشێنین، سێ جۆر لە ستایلی میوزیکمان بەرچاو دەکەوێت. "ئەفسانەی شەهیدەکان، نەمری داستانە جەنگیەکان و پیشاندانی دیمەنەکانی بەرەی جەنگ".

سوپراسینگلی، بەرهەمە هونەریەکانی ئێستا تەنها کورد زمانەکان ناکاتە ئامانج.  لە کاتێکدا زیاتر لە ١٥٠٠٠جەنگاوەری عەرەب بەشدارن لە هێزی دیموکراتی سوریادا کە هاوپەیمانی "یەپەگەن". بەم هۆکارەوە چەندەها سترانی شۆڕشگێڕی بە زمانی عەرەبی بەرهەمهاتون و لەهەمانکاتدا جەندەها سترانبێژی عەرەب سترانیان بۆ هێزە کوردەکان وتوە، تەنانەت لە ئاهەنگەکانی بوک گواستنەوەی عەرەبەکان لێدەدرێن.

جەمیل، لە دامەزراوەی "محمد شێخو" دو رۆژ لەمەوبەر سترانێکی بۆ جەنگی رەقە ئامادەکردوە، چەند دیمەنێکی جەنگەکەیان تۆمارکردوە بۆ سترانەکەیان، جەمیل، دەڵێت:" کاتیک ئێمە هەواڵی شەهید بونی هەڤاڵێکمان پێدەگات، ئێمە بە شێوەیەکی خێرا کۆدەبینەوە سترانێک ئامادە دەکەین بۆ ئەم شەهیدە بۆ ئەوەی لە کاتی بە خاک سپاردنی سترانەکە لێبدرێت".

جەمیل و هەڤاڵەکانی سترانێکیان بۆ ئازادیی رەقە ئامادەکردوە لە کاتی راگەیاندنی تەواوی ئازادی رەقە بەتەمان بڵاوی بکەنەوە. هەمان سەرچاوە دەڵێت:" سترانەکانی ئێمە بە کوالیتی زۆر پرۆفیشناڵ و ئامێری گرانبەها ئامادەناکرێن، بەڵام بەو مانایە نایەت کە ئەمە لە کاریگەری سترانەکە کەم بکاتەوە چونکە بە جۆشوخرۆشێکی زۆرەوە بەرهەم دەهێنرین".

 

 زۆرێک لە نوسەرو رۆژنامەنوسەکانی عەرەب، سترانی سیاسیان بەسەر دوو بەرە دابەش کردوە

یەکەم: بۆ بەرپرسیاری کادیرەکان و ئامانج و بناغەی سیاسیە.

دووەم: سترانی شۆڕشگێڕیە کە زیاتر گوزارشت لە بەرەکانی جەنگ دەکات.

هەرچەندە، ئەم پۆڵێنکردنە لە جیهانی هونەری پەکەکەدا زۆر رەچاو نەکراوە، لەکاتێکدا سترانەکانی پەکەکە بە شێوەیەکی زۆر قوڵ چونەتە ناو ناخی کۆی کۆمەڵگه‌کە بە هەمو چین و توێژە جیاجیاکانەوە. هەربۆیە هەرگیز ناتوانی ئامادەبوانی کۆنسێرتە سترانیەکانی ئەم بزاڤە دابەش بکەیتە سەر یەک جیل یاخود تەنها یەک توێژ.

 

تەنانەت ژن جێی دیاری خۆی هەیە لە دونیایی میوزیکی پەکەکەدا

هەرجەندە سەرباری رەخنەی زۆریش کە لەم رێبازە گیراوە، بەڵام پێویستە ئەوە بگوترێت پەکەکە، رێبازێکی ئێجگار جیاوازو سەرکەوتوی بەکار هێناوە بۆ کۆکردنەوەی کۆی کۆمەڵگه‌ی کوردیی، کە میوزیک تەنها یەکێک بووە لە ئامرازەکانی ئەندازیاریەتی بەرەو پێشبردنی ئەم رێبازە

 

سەرچاوە : کوردیش کوێششن

Leave a Reply

Your email address will not be published.