گۆشەی ئازد

دزی سەدە

ئەحمەد حاجی ڕەشید

 

پێنج کۆمپانیای وەهمی بڕی زیاتر لەسێ ترلێۆن و حوسەد ملیار دینار دەدزن لە ڕاسپاردەی دەستەی باجی فیدڕاڵ

چیرۆکی ئەم دزیە کەبە دزی سەدە ناوزەدکرا دەگەڕێتەوە بۆ کابینەی دکتۆر حیدرالعبادی کە نوسینگەکەی لەبەرواری ٢٠١٧/٢/٢٦  نامەیەک ئاڕاستەی دەستەی باج و دیوانی چاودێری دارایی دەکات کە دیوان هەستێت بە وردبینی لە هەموو ئەو ڕاسپاردانەی کە وەرگیراون لە کۆمپانیا نەوتیەکان و کۆمپانیاکانی بازرگانی و وەبەرهێنان کە بڕەکەی ٥٪ هەموو گرێبەستێکە لە حسابێکدا دادەنرێت لە بانکی ڕافیدەین تائەوکاتەی کە ئەو کۆمپانیانە پاکتاوی باج و غەرامە تەواو دەکەن و ئەستۆپاکی خۆیان وەردەگرن .

ئەگەر لەماوەی (٥) ساڵدا ئەو کۆمپانیانە مامەڵەی وەرگرتنەوەیان نەکرد ئەوا نەختینەکانیان دەچێت بۆ خەزینەی دەوڵەت و دەبێت بەداهات مەگەر بەهانەیەکی باوەڕپێکراو نیشان بدەن لەماوەی (٥) ساڵی دیکەدا ئەگینا بەیەکجاری دەچێتە خەزێنەی دەوڵەتەوە.

پاش ئەوەی هەندێ کەسی دەست ڕۆشتوو سەربە هێزەسیاسیەکان  هەستدەکەن کە مەجال هەیە ئەم پارانە بەدەست بهێنن هەڵدەسن بە دامەزراندنی پێنج کۆمپانیای وەهمی و دەست دەکەن بە وەرگرتنی ئەو ڕاسپاردانە کەلەڕاستیدا پارەی ئەوکۆمپانیایانەیە کەکاریان جێبەجێکردوە و بابەتەکەش لە لێژنەی دارایی خولی پێشوە دەست پێدەکات ئەوکاتەی کە خولی پەرلەمان نزیکە لە کۆتایی هاتن و لێژنەکەش دەوامی نەماوە و هیچ کۆبونەوەیەکیشی نەکردوە ،

سەرۆکی لێژنە دارایی لە ٢٠٢١/٧/١٣ نامەیەک ئاڕاستەی دەستەی باجی فیدڕاڵی دەکات کە لەبەر ئاڵۆزی مامەڵەکانی وردبینی  پێشنیاری لادانی دیوانی چاودێری دەکات لەوردبینیەکەو دەستەی باجیش دوای (١٣) رۆژ واتە لە ٢٠٢١/٨/١نامەکە ئاڕاستەی  نوسینگەی وەزیری دارایی دەکات و وەزیری دارایش نامەکە ئاڕاستەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران دەکرێت لەهەمان ڕۆژدا واتە لە ٢٠٢١/٨/١ نوسینگەی سەرۆک وەزیران موافەقەت دەکات لەسەر پێشنیارەکەی لادانی دیوان .

لە بەرواری ٢٠٢١/٨/٣ واتە سێ ڕۆژ دوای رەزامەندی سەرۆک وەزیران سەرۆکی لێژنەی دارایی نامەیەک ئاڕاستەی دەستەی باج دەکات کە دەست بکەن بە رایکردنی مامەڵەکان و لەماوەی چەند مانگێکدا پێنج کۆمپانیا بەناوەکانی :

١- شرکة الحوت الاحدب

٢- شركة رياح بغداد

٣-شركة القانت

٤-شركة المبدعون

٥-شركة بادية المساء

لەماوەی (١١) مانگدا واتە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ وە بۆ مانگی ئابی ٢٠٢٢ بە (٢٤٧) چکی بانکی لەدوو لقی بانکی رافیدەین

بري (٣٧٠١٣٨٠٨٨٢٠٠٠) سێ ترلیۆن و حەوت سەدو یەک ملیارو سێ سەدو هەشتا ملیۆن و هەشت سەدو هەشتاو دوو هەزار دینار سەحب دەکەن وادیارە هەموو پارەکەشیان بە کاش وەرگرتوەو گومان هەیە کە براوەتە دەرەوەی وڵات چونکە لەومێژوەدا بری خستنەبازاری دۆلار زۆر زیادی کردبوو

بۆ زانیاریش یەکێک لەکۆمپانیاکان ناوەکەی کوردیەو خاوەنەکەی تەنها (٢١) بیست و یەکساڵ تەمەنیەتی و جنسیەکەی لە هەولێر دەرکراوە .ودووکۆمپانیایان هەمان پاریزەریان هەیە.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

ئەمەش ببینە
Close
Back to top button