چاند

محه‌ممه‌د کوڕی مه‌لا وه‌سمانی باڵخی

IMAGE634814408001816397

مه‌حوی له‌ 1830-1831 له‌ ئامێزی خێزانێکی مه‌لازاده‌دا له‌دایكبووه‌ و سه‌ره‌تای ژیانی له‌ حوجره‌دا لای باوکی خوێندوویه‌تی و بۆ ته‌واوکردنی خوێندنه‌که‌ی ده‌چێته‌ شاره‌کانی سنه‌ و مهاباد و 3 ساڵ لای مه‌لا عه‌بدوڵڵای پیره‌باب خوێندوویه‌تی و ده‌چێته‌ شنۆش و ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سلێمانی و دواتر چووه‌ته‌ به‌غداد و لای مفتی زه‌هاوی له‌ به‌غداد خوێندن ته‌واو ده‌کات و مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێ‌ و ساڵی 1859ی زایینی له‌ مزگه‌وتی ئیمامی ئه‌عزه‌م له‌ به‌غداد ده‌بێته‌ مامۆستای وانه‌بێژ.. ساڵی 1862ی زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سلێمانی و ده‌بێته‌ ئه‌ندامی دادگا تا ساڵی 1868ی زایینی به‌رده‌وامده‌بێ‌ و ئیتر وازده‌هێنێ‌.

دیاره‌ هه‌لومه‌رجی ژیانی خێزانی وای له‌ مه‌حوی کرد ئه‌ویش له‌ ئاستانه‌ی سۆفیگه‌ریدا خۆی ببینێته‌وه‌ و ببێته‌ شاعیر، شاعیرێکی سۆفیگه‌ری.. چونکه‌ باوکی سۆفی و خه‌لیفه‌ی شێخی سیراجه‌دینی ته‌وێڵه‌ بووه‌.

له‌باره‌ی ساڵی مردنه‌که‌یشی بیروڕای جیاواز هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی كه ‌كۆكه‌ ساڵی 1906 كۆچی دوایی ده‌كات.

 

ئەوی ئەمڕۆ بە دەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلووق

لە دەوری نەعشیا سبحەی دەبینێ وەلوەلەی مەخلووق

 

بە پەل پەل کردنی سبحەی ئەگەر ببوایە باوەڕیان

دەبوو قەت بەم حەدە نەبوایە بۆ دنیا پەلەی مەخلووق

 

دەخاتە فکری ئەهلی مەعریفەت شێوەی جەجاڵ (الحق)

دەبینی بەعزە ئەشخاصێ بەدویا خەر گەلەی مەخلووق

 

وەها پڕ فیتنە بوو عالەم کە ئیبلیسێکی وەک ئیبلیس

نەماوە مەئمەنێ غەیری کڵێشە و کەڵکەڵەی مەخلووق

 

لە پەردەی  جیلوەیەکتا ڕوونمایە شۆری صەد مەحشەر

نیقابێ لادە لەو چیهرە، ببینە زەلزەلەی مەخلووق

 

بە ئاوی تێگەیشتین ئێمە دنیا، هەر سەرابێ بوو

هەموو دەشچن بە خنکان و لە وشکیشە مەلەی مەخلووق

 

لە سووقی دەهردا دوکانی هەر کەس موددەتی عومرە

گوهەر-دانە بە پشکڵ دانە ''مەحوی''! مامەڵەی مەخلووق

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌مه‌ش ببینه‌
Close
Back to top button
Close
Close
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: