چاند

خەڵاتی نوبێڵی ئەمساڵ لەبواری ئەدەبدا بەخشرایە ژنە نووسەری فەڕەنسی ئانی ئارنۆ

ئازادیی کۆمەڵگە

خەڵاتی ئەدەبیی نۆبێڵی ئەمساڵ 2022 لەبواری ئەدەبدا، بەخشرایە ژنە نووسەری فەڕەنسی ئانی ئارنۆ.

ئەکادێمیای سویدی (Svenska Akademin) هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکەدا دەڵێت: بۆ ئەو بوێری و توانای ووردبینییەی لە ئاشکراکردنی ڕەگ وڕیشەی یادەوەریی تایبەتی کەسەکان، غەریبی و چوارچێوە هاوبەشەکان.

بەرهەمەکانی ئێرنۆ زیاتر ژیاننامەیین و تیایدا دەربارەی ئەزمونە کەسییەکانی خۆی دەگێڕێتەوە، ئەکادیمیای سوید دەربارەی کارەکانی گوتی: تەوەرە سەرەکییەکانی کارەکانی بریتین لە “جەستە و سێکس؛ پەیوەندییەکان؛ نایەکسانیی کۆمەڵایەتیی و ئەزموونی گۆڕینی چینەکان و جیاوازی دانان لە ڕێگەی پەروەردەو خوێندنەوە لەنێوانیان؛ کات و یادەوەری و پرسیار گەلی تر.

ئانی ئێرنۆ ساڵی 1940 لە فەڕەنسا لە دایک بووە و ساڵی 1974 یەکەم کتێبی چاپ کردوە.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button