ئێمه‌

ئێمه‌

پره‌نسیپه‌كانی گۆڤاری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌

راگه‌یاندن وه‌کو یه‌کێ له‌ئامرازه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی گه‌یاندنی هزری دیموکراتی، پێویستیه‌کی هه‌نووکه‌یی گرنگی پێدانه‌و ئامرازێکه‌ له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیادا زۆرترین کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ و بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکرات و خاوه‌ن ئیراده‌دا هه‌یه‌، چونکه‌ هه‌موو سیسته‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌زگا گرنگه‌وه‌ رۆژانه‌ کۆمه‌ڵگه‌ به‌گوێره‌ی خۆیان ئاراسته‌ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه‌ ئاواکردنی راگه‌یاندنێکی دیموکراتی که‌ بتوانێ کۆمه‌ڵگه‌ له‌سه‌ر راسته‌ رێی مێژووی خۆی هه‌م ئاراسته‌ و هه‌میش په‌روه‌رده‌ بکات، پێویستیه‌کی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه‌. به‌تایبه‌تی له‌باشوری کوردستاندا له‌ به‌رکه‌می  ده‌زگای راگه‌یاندنی ئازاد و ئه‌و فشاره‌ی هه‌یه‌ بۆکپکردنی ده‌نگی ئازاد، پێویستی پێشخستنی راگه‌یاندنی ئازاد به‌ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌م قۆناخه‌ی باشوری کوردستان ده‌بینین.

بۆئه‌مه‌ش له‌دوو ته‌وه‌ره‌ پره‌نسیپه‌‌که‌مان کورت ده‌که‌ینه‌وه‌:

ته‌وه‌ری یه‌که‌م: پێوه‌ره‌کانی کاری راگه‌یاندنی ئازاد

یه‌که‌م: راگه‌یاندن له‌سه‌ربنه‌مایی پێوه‌ری ئه‌خلاقی و خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و دیموکرات و کۆنفیدراڵ.

دووهه‌م: پێشخستنی هێڵی نه‌ته‌وه‌یی  دیموکراتی و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان وه‌کو پێوه‌ری سه‌ره‌کی خۆی ده‌بینێت.

سێیه‌م: هێڵی ئازادی ژن و هاوسه‌نگی ره‌گه‌زی به‌بنه‌مای کاری خۆی ده‌زانێت.

چواره‌م: خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له‌هه‌موو ده‌نگه‌ ناڕازیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ناعه‌داله‌تیه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان  و پێشخستنی رێنمایی چاره‌سه‌رکردنی دیموکراتیانه‌ به‌ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت.

پێنجه‌م: له‌کارکردندا خۆبه‌خشه‌ و خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات.

شه‌شه‌م: کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیکۆلۆژی(ژینگه‌ پاریز) به‌بنه‌ماده‌گرێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: