گوتار

عەقڵ،ئەخلاق، ھێز

ئیبراهیم فەرەج
بۆچی کورد کەهەزاران ساڵە؛ لەسەر ئەم خاکەی ناوی کوردستانە دەژی. بەڵام هەر بەژێر دەستەیی و خاک داگیرکراوی ماوەتەوە؟
لێرەدا یەک خاڵ کەسێ چەمک لەخۆ دەگرێت دەست نیشان دەکەین. کەزۆر زۆر جەوهەریە .هۆکارێکی زۆر گرنگی ئەو تێکشکاندنە یەک لەدوای یەکانەی ،بزوتنەوە چەکداری و شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردە لەڕابردودا.
ئەو خاڵە بریتیە لە گرێنەدانی عەقڵ و هێزو ئەخلاق پێکەوە.
هەر گەلێک تێکۆشان بکات بۆ ئازادی و ڕزگاری . ئەگەر ئەوسێ چەمکە بەیەکەوە گرێ نەدات. پێکەوە بوونیان نەبێت .یان هەر کامیان نەبێت ؛ وەکو کوردی لێ دێت .تەنانەت بەهەزاران ساڵ خوێن ڕشتنیش ، ناتوانێت بەئامانج بگات. ئەوسێ چەمکە پێویستە پێکەوە ھەبن لێک دابڕانی ھەریەکێکیان شکست مسۆگەر دەکات.
هەمیشە بەکوردیان گوتووە نەتەوەیەکی ئازان .بەڵام نەیان گوتووە نەتەوەیەکی ئاقڵن .سیاسی و سەرکردەکانی کورد ،بەرپرسن لەو دۆخەی بەسەرمان هاتووە لەزەمەنەکانی ڕابردوو . بەکورتی لەسەر ئەوسێ چەمکە دەدوێین .
عەقڵ و ھۆشی زیرەک مرۆڤی خاوەن فیکرو بیرکردنەوەی قوڵ ، ھوشیار ،ھێمن ، ؛خاوەن تاکتیک و ستراتیژ و پرانسیپ و دسپلین و ڕێکخستن و سیاسەتی ئەخلاقی و دیموکراتیک ،ورد بینی و داهێنان و خوڵقکاری ……هتد دەخوڵقێنێت. گێلی،گەمژەیی ،تەسک بینی ،خۆشباوەڕی ،………هتد لەئاستی هەرە نزم دەبێت گەر ڕووبدات.
ئەخلاق سەرکردەو سیاسی و گەلی بەویژدان .خۆبەخت کەرو سادەو وڵات پارێز دەخوڵقێنێت .ژن و ژیان و ژینگە دۆست دەبێت.نەک سیاسی و سەرکردەی دزو گەندەڵ و خائین دەسەڵاتخوازو بێ ویژدان.
ئەخلاق بنەماکانی چاکەی گشتی دەئافرێنێت لەناو کۆمەڵگە دا.
هێزی دیموکراتیانە نەک ھێزی ھەژمونگەراو فراوانخوازمرۆڤی خاوەن کەرامەت ، پڕ شکۆو بەرخودێر ، بەئیرادە، بوێر بەویژدان چاونەترس ،خۆ بەکەم و گەورەنەبین ، تەسلیم نەبوو بەداگیرکەران ، خاوەنی تاکتیک و ستراتیژیەتی سەربازی ،پەلامارنەدەر ،بەرگری ڕەوا بەبنەما بگرێت ………..هتد دەخوڵقێنێت .
ئەگەر ئەو سێ چەمکە پێکەوە لە مرۆڤەکاندا یان سیاسی و سەرکردەکان نەبێت .کارەساتی گەورە دێتە ئاراوە.
ئێمە لەباشوور ئێستا لەناو ئەو کارەساتەدا دەژین . ئەوسێ چەمکە غائیبە .باوو باپیرانی هەزاران ساڵەیشمان هەر لەناو کارەسات دا ژیاون جگە لەسەردەمی ئیمبراطوریەتی میدیا بۆیەوەکو گوتمان کورد لەخاکی خۆیدا زمان و کەلتووری قەدەغە دەکرێت .
ئەوەی جێگای دڵخۆشی ئێمە ی کوردو ئازادیخوازان و دیموکراتیخوازانی گەلانی ترە .ئێستا لە ڕۆژئاوا ی کوردستان (باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا) باکوری کوردستان (ڕۆژهەڵاتی تورکیا) . ئەو سێ چەمکە پێکەوە گرێدراون .
بەھۆی تێزە فەلسەفیەکانی بەڕێز ئۆجالان ، ملیۆنان مرۆڤی خاوەن ئەو سێ چەمکە بەقوڵی خوڵقاوە لەگەلانی کوردو گەلە جیاوازەکانی دنیا .
لەڕۆژھەڵات و ئێرانیش بەگشتی دورشمی ژن ژیان ئازادی . نیشانەی بوونی فیکرێکی سیاسی ئەخلاقی دیموکراتیە لەنێوان گەلانی ئێراندا. نیشانەی ئاشنا بوونی گەلانی ئێرانە بەفەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتی . ئەو فەلسەفەیە پێکەوەژیانی ئاشتیانەو دیموکراتیانە ی گەلان و ئاین و ئاینزا جیاوازەکان بەگشتی مسۆگەر دەکات.
بۆیە ئەو سێ چەمکە عەقڵ ،ئەخلاق ،ھێز بۆ ھەموو گەلان گرنگە . بۆئەوەی گۆڕانکاریەکان نەبنە ھۆی ھێنانی سیاسی ، دزو دەسەڵاتخوازو دکتاتۆر.
هەربۆیە داگیرکەران و ھێزە ھەژمونگەرا کان و هێڵی چەتەو خائینی کورد. کەهەڵگری ئەو سێ چەمکە نین .یەکیان گرتووە بۆ لەناوبردنی ئەو جۆرە لەکورد. بەڵام سەرکەوتوو نابن .چونکە ملیۆنان مرۆڤن لە ھەموو گەلانی سەرتاسەری جیهان و کوردستان. ھەرتێکۆشانێک ئەو سێ چەمکە بناغەکەی بێت مسۆگەر سەردەکەوێت.
زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button